شکستی نەورۆز لەبەردەم دهۆک؛ پیتەر گۆرگیس ڕزگارکەری هەڵۆکانی چیایە!

لە گەڕی پڕ کێبڕکێی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لەسەر یاریگا و لەبەردەم هاندەرانی خۆیدا، دووبارە ڕووبەڕووی شکستێکی تاڵ بووەوە. لە یارییەکی چاوەڕوانکراودا، نەورۆز میوانداری یانەی دهۆکی کرد، بەڵام بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام دۆڕا.

درەوشانەوەی پیتەر گۆرگیس

ئەستێرەی یارییەکە بێ گومان پیتەر گۆرگیس بوو، کە توانی هەردوو گۆڵی یانەی دهۆک تۆمار بکات و سێ خاڵی زێڕین پێشکەش بە یانەکەی بکات.

گەڕانەوەی دهۆک و دۆخی نەورۆز لە ڕیزبەندیەکەدا.

یانەی دهۆک، کە پێشتر لە چوار یاریی یەک لەدوای یەکدا شکستی هێنابوو، بەم بردنەوەیە توانی هەناسەیەکی ئاسوودەیی هەڵبمژێت و لە لێواری مەترسی دوور بکەوێتەوە. یانەی دهۆک بە کۆکردنەوەی ٣ خاڵ، لە ڕیزبەندی ١٤ ڕیزبەندیەکەدا دەبینرێت (هەرچەندە ژمارەی خاڵەکانی کەمە، بەڵام ئەم بردنەوەیە وەرچەرخانێکی گرنگ بوو).

لە بەرامبەردا، نەورۆز تەنها سێ خاڵی بەدەست هێناوە و لە پلەی١٦ ڕیزبەندییەکە جێگیر بووە. ئەم دۆڕاندنە لە کاتێکدایە کە یانەکە جگە لە کێشە هونەرییەکان، دووچاری قەیرانی دارایی قووڵ بووەتەوە.

پەیامی دڵسۆزی هاندەران

سەرەڕای شکستی یانەکە و ئەو بارودۆخە سەختەی تێی دەپەڕێنێت، ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی نەورۆز بۆ پشتیوانی یانەکەیان ئامادەی یاریگا بوون. ئامادەبوونی جەماوەر بە تایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کێشە داراییەکان، پەیامێکی ڕوونی دڵسۆزی و وەفاداری بوو بۆ تاکە یانەکەی شاری سلێمانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا .

ئیسماعیل عەلی ڕۆژنامە نوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

4 + 6 =
Powered by MathCaptcha