
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی ئۆکتۆبەر، لە بڕیارێکی چاوەڕوانکراودا، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی نەورۆز ڕایگەیاند کە کۆتایی بە گرێبەستی بەڕێز یاسین ئاراس هێنراوە.
بڕیارەکە دوای کۆبوونەوەیەکی کارگێڕی یانەکە درا و بە ڕەزامەندی هەردوولا، گرێبەستەکەی ڕاهێنەر یاسین ئاراس هەڵوەشێندرایەوە و لەمەودوا لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەمان بەردەوام نابێت.
لەم بارەیەوە، کارگێڕی یانەکە سوپاسی تایبەتی خۆی ئاراستەی ڕاهێنەر (یاسین ئاراس) کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە درا کە ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا “تەواوی هەوڵەکانی خۆی خستە کار بۆ پێشخستن و دەرکەوتنی یانەکەمان” و دڵسۆزانە ئەرکەکەی جێبەجێ کردووە.
یانەکە لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنیان بۆ ڕاهێنەر (یاسین ئاراس) لە قۆناغ و ئەرکی داهاتووی ڕاهێنەرایەتیدا خواست.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەوە نییە کە کێ شوێنی دەگرێتەوە یان پلانی کارگێڕی یانەکە بۆ دیاریکردنی ڕاهێنەری نوێ چییە.
تەها علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس
