ڤالڤێردی بە نەخۆشییەوە لە کلاسیکۆ بەشداریی کرد!

دازن (DAZN) زانیارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە، کە فیدێریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی ناوەڕاستکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، سەرەڕای ناجێگیریی تەندروستی، بڕیاری داوە بەشداری یاریی کلاسیکۆ بکات.

​بەگوێرەی سەرچاوەکە، ڤالڤێردی ئەمڕۆ تووشی هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە (Gastroenteritis) بووە، بەڵام بۆ ڕووبەڕووبوونەوە گەورەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا، یاریزانە ئۆرۆگواییەکە سوور بووە لەسەر یاریکردن و بڕیاریداوە بەشداری بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، یاریکردن بەو حاڵەتەوە ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی زۆری ڤالڤێردی بە یارییەکە و پابەندبوونی بە یانەکەیەوە.

طە علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

47 − = 38
Powered by MathCaptcha