
یانەی نەورۆز پەیامێکی پاڵپشتی بۆ یانەی زاخۆ بڵاوکردەوە و داوا لە هاندەرانی دەکات دەنگ بە یانە زاخۆییەکە بدەن لە پێشبڕکێی باشترین هاندەری ساڵی جیهان کە لەلایەن فیفاوە ڕێکخراوە.
نووسینی پەیامەکە بە سۆرانی و بادینی:
- سۆرانی: ئێمه‌ش پشتیوانی یانه‌ی زاخۆی خۆشه‌ویستین. داوا له سه‌رجه‌م هانده‌رانمان ده‌كه‌ین له سایتی فه‌رمی فیفا ده‌نگه‌كانیان بۆ هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ بێت، لە پێناو سه‌رخه‌ستنی ناوی كورد وه‌كو باشترین هانده‌ری ساڵی جیهان.
- بادینی: ئه‌م ژی پشته‌ڤانیێ ل یانا زاخۆ یا خۆشتڤی دکه‌ین. داخوازێ ژ هه‌می جه‌ماوه‌رێ خۆ دکه‌ین کو ل مالپه‌رێ فه‌رمی یێ فیفایێ، ده‌نگێن خۆ بده‌نە جه‌ماوه‌رێ یانا زاخۆ، ژ پێخه‌مه‌ت سه‌رخستنا ناڤێ کوردان وه‌کو باشترین جه‌ماوه‌رێ سالێ یێ جیهانێ.
لینکی دەنگدان:
بۆ دەنگدان و پاڵپشتی کردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ، تکایە سەردانی ئەم لینکە فەرمییەی فیفا بکەن:
داواکاری یانەی نەورۆز:
یانەی نەورۆز هیواخوازە سەرجەم هاندەرانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان پاڵپشتی یانەی زاخۆ بکەن بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر ئاستی جیهان.
تەها علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس
