فیفا بە فەرمی ماسکۆتەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند.

فیفا (یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی) ڕۆژی پێنجشەممە بە فەرمی پەردەی لەسەر سێ ماسکۆتی نوێی جامی جیهانی ٢٠٢٦ لادا، کە بڕیارە لە مانگەکانی حوزەیران و تەممووزی ساڵی داهاتوو لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەداوە میوانداری بکرێت.
ئەم سێ کارەکتەرە نوێنەرایەتی کولتوور، میرات و ڕۆحی هەر یەکێک لە وڵاتە میواندارەکان دەکەن و جێگەی سەرنجی هەوادارانی تۆپی پێ بوون، ناساندنی ماسکۆتەکان ڕۆڵەکانیان بەپێی بەیاننامەکەی فیفا ئەم سێ ئاژەڵە وەکو کارەکتەری سەرەکی لەم مۆندیالە گەورەیەدا دەردەکەون، هەروەها بڕیارە یارییەکی ڤیدیۆیی بە بەشدارییان بڵاوبکرێتەوە.

کارەکتەرەکان و ڕۆڵیان لە یاریگادا:
مەیپڵ (Maple)، کەنەدا:
جۆری ئاژەڵ/ موسێکی کەنەدییە.
ڕۆڵ/ وەک گۆڵپارێز ناسێندراوە و جلی سووری لەبەردایە، کە ئاماژەیە بۆ ڕەنگی درێسی هەڵبژاردەی کەنەدا.

زایو (Zayu)، مەکسیک/
جۆری ئاژەڵ: جاگوارێکی مەکسیکییە.
ڕۆڵ/ وەک هێرشبەر یاری دەکات و جلی سەوز لەبەر دەکات. زایو هێمای هێز و جۆراوجۆری ژینگەی مەکسیکە و ڕەنگی جلەکەی ئاماژە بە ئاڵای ئەو وڵاتە دەکات.

کلاچ (Clutch)، ئەمریکا/
جۆری ئاژەڵ/ هەڵۆیەکی سەرڕووتی ئەمریکییە.
ڕۆڵ/ وەک یاریزانێکی ناوەڕاست ناسێندراوە و جلوبەرگی شینی لەبەردایە، کە نوێنەرایەتی ڕەنگێکی دیکەی ئاڵای ئەمریکا دەکات.

سەرۆکی فیفا: مۆندیالێکی جیاواز دەبێت”
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لە کاتی پێشکەشکردنی ماسکۆتە نوێیەکاندا ڕایگەیاند: “جامی جیهانی ٢٠٢٦ بەردەوامە لە گەشەکردن و زۆر جیاواز دەبێت. مەیپڵ و زایو و کلاچ خۆشی و وروژاندن و ڕۆحی یەکێتی دەگەیەنن، کە تایبەتمەندی پێناسەی مۆندیالە.”
ئەم سێ کارەکتەرە هەوڵێکی گەورەی فیفایە بۆ بەستنەوەی پاڵەوانێتییەکە بە شێوەیەکی کولتووری بە وڵاتە میواندارەکانەوە و وروژاندنی هەستی نیشیتمانی لەنێو هەواداراندا.

ئیسماعیل عەلی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

3 + 6 =
Powered by MathCaptcha