خوان گارسیا و ڕافینا لە یاریگاکان دووردەکەونەوە، یانەی بارسێلۆنا تووشی کێشەیەکی گەورە بوو بە دوورکەوتنەوەی دوو ئەستێرەی سەرەکی، خوان گارسیا و ڕافینا، بەهۆی پێکانەوە. ئەم پەرەسەندنە چاوەڕوانکراوە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییان دەبێت لەسەر پێکهاتەی یانەکە لە یارییە گرنگەکانی داهاتوودا.
گارسیا: نەشتەرگەری و بۆ دەکرێت و ماوەیەکی درێژخایەن لە یاریگاکان دادەبڕێت، خوان گارسیا کە هاوینی ئەمساڵ یانەی بارسێلۆنا گواستیەوە ڕیزەکانی و دەستبەجێ بووە گۆڵپارێزی یەکەم و هەڵبژاردەی هانسی فلیک، بەهۆی پێکانێکی قورسەوە لە ئەژنۆی، ناچارە نەشتەرگەری بۆ بکرێت. یانە کەتەلۆنییەکە ڕایگەیاند کە پێویستە نەشتەرگەری جومگەکان بۆ چاککردنەوەی دڕانێک لە مینیسکی چەپی ناوەوەی ئەژنۆی ئەنجام بدرێت، پێشبینی دەکرێت گارسیا بۆ ماوەی چوار تا شەش هەفتە لە ڕاهێنان و یاریکردن بێبەش بێت، ئەمەش بەندە بە خێرایی پڕۆسەی چاکبوونەوەی. دوورکەوتنەوەی گارسیا لە کاتێکدایە کە مارک ئاندرێ تێر شتیگن هێشتا بە تەواوی لە پێکانەکەی پشتی چاک نەبووەتەوە، بۆیە لە ماوەی ئەم غیابەدا چاوەڕوان دەکرێت چێسنی گۆڵپارێزی دووەم شوێنی بگرێتەوە. شایەنی باسە، ئەم نەشتەرگەرییە هاوشێوەی ئەو ڕێکارە تەندروستیانەیه کە بۆ گاڤی ئەنجامدرا، ئەگەرچی ماوەی دوورکەوتنەوەی گارسیا کورتترە.
ڕافینا کێشەی ماسولکەی ڕان، لە لایەکی دیکەوە، ڕافینای هێرشبەر تووشی کێشەیەکی ماسولکەیی بوو لە ڕانیدا. ئەم پێکانە لە یارییەکەیدا بەرامبەر ڕیال ئۆڤیدۆ ڕوویدا، کە تێیدا لە خولەکی ٦٥ گۆڕانکاری پێکرا ، دوای ئەوەی هەستی بە ناڕەحەتی کرد. هانسی فلیکی ڕاهێنەر لە دوای یارییەکەدا دووپاتی کردەوە کە گۆڕانکاریەکە بۆ پاراستنی ڕافینا بووە، بە پێی زانیارییە پزیشکییەکانی یانەکە، ڕافینا پێویستی بە نزیکەی سێ هەفتە پشوو و چاودێری هەیە. دوورکەوتنەوەی ئەم یاریزانە بەرازیلییە، کە لەم وەرزەدا لە هەر حەوت یارییەکەی بارسێلۆنا بەشداری کردووە و سێ گۆڵ و دوو ئەسیستی تۆمارکردووە، کاریگەری دەکاتە سەر هێڵی پێشەوەی یانەکە.
کاریگەرییەکانی ئەم زیانانە، بەهۆی ئەم دوو پێکانەوە، گارسیا و ڕافینا هەردووکیان بەشداری لە یاریە گرنگەکەیان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان ناکەن لە ١ی تشرینی یەکەم. ئەمەش گورزێکی گەورەیە بۆ هانسی فلیک، کە ناچارە بە بێ دوو یاریزانی سەرەکی پلانی خۆی دابڕێژێت. لە ئێستادا، بارسێلۆنا بە ١٦ خاڵ لە پلەی دووەمی لالیگادایە و بە دوو خاڵ لەدوای ڕیاڵ مەدریدەوەیە.
ئیسماعیل عەلی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس.