مباپێ لە کاتی یاریی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر ئازەربایجان، کە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی هات و یاریزانی ناوبراو گۆڵێک و ئەسیستێکی تێدا تۆمار کرد، لە خولەکی ٨۳ تووشی پێکان هات لە پاژنەی پێیدا و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و گۆڕانکاری پێکرا.
دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەی فەرەنسا پشکنینیان بۆ ئەستێرەکەیان ئەنجام داوە، ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە کە دەرکەوتووە مباپێ تووشی پێکان بووە.
ئەگەری زۆرە کیلیان مباپێ بگهڕێتهوه مەدرید و بهشداری یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئایسلەندا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ۲۰۲٦ نەکات.
هەروەها باس لەوە کراوە کە کاتێک یاریزانەکە دەگهڕێتهوه و پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکاتەوە، پشکنینی نوێی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی ئاستی پێکانەکەی دیاری بکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی بزانرێت.
تەها علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس.
