دێمبێڵی بەهۆی “باڵۆن دۆر”ەوە لە پاریس سانجێرمان دەڕوات؟ داواکارییەکی یاریزانەکە ڕەتکرایەوە.

هۆكاری ڕۆشتن: داوای بەرزكردنەوەی مووچە لەلایەن ئیدارەی پاریس سانجێرمانەوە ڕەتکرایەوە
لە گۆڕانكارییەكی چاوەڕواننەكراودا، عوسمان دێمبێڵی، ئەستێرەی فەڕەنسی و براوەی خەڵاتی “باڵۆن دۆر”، لەوانەیە یانەی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.
بەپێی زانیارییەكانی کەناڵی RMCـی فەڕەنسی، دێمبێڵێ دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، داوای لە یانە پاریسییەكە كردووە گرێبەستەكەی پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و مووچەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بكرێتەوە، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان بەتەواوی داواكارییەكەی یاریزانەكەی ڕەتكردووەتەوە.
ئەم ڕەتكردنەوەیە بووەتە هۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان یاریزانەكە و ئیدارەی یانەكەدا، ئەگەری ڕۆشتنی دێمبێڵی لە پاریس سانجێرمان لە داهاتوویەكی نزیكدا زیاتر كردووە.
پەیوەندی بە باڵۆن دۆرەوە:
دێمبێڵی، كە بەم دواییانە خەڵاتی “باڵۆن دۆر”ی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2025 بەدەستهێنا، دەیەوێت بەپێی پێگەی نوێی وەك باشترین یاریزانی جیهان هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بكرێت و مووچەی زیاتر وەربگرێت، بەڵام ڕەتكردنەوەی یانەكە وایكردووە كە بیر لە داهاتووی خۆی لە دەرەوەی یانە فەڕەنسییەكە بكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

29 − 22 =
Powered by MathCaptcha