شێروانە پاڵەوانی خولی سووپەری کوردستانە!

یانە شیروانه بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە هەندرێنی بردەوە و بۆ دووەمجار لە مێژوودا جامەکەی بەرز کردەوە

ئەمڕۆ ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ – یانەی شێروانە بو بە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، نازناوی جامی سووپەری کوردستانی بەدەست هێنا. ئەمە دووەمین جارە لە مێژووی یانەکەدا کە ئەم جامە بەرز دەکاتەوە.

یارییەکە لە یاریگەی نێودەوڵەتی یانەی نەورۆز لە سلێمانی، لەنێوان شێروانەی پاڵەوانی خول و هەندرێنی پاڵەوانی جامی هەرێم بەڕێوە چوو یارییەکە بە درێژایی ٩٠ خولەک بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
دواجار هەردوو یانە پەنایان بردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکانی سەر گۆڵ، کە تێیدا یانەی شێروانە سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بە فەرمی بووە پاڵەوانی سووپەری کوردستان.

سەرەتایەکی مێژوویی بۆ ڕاهێنەرە گەنجەکەی شێروانه

ئەم یارییە یەکەمین یاری و یەکەمین نازناو بوو بۆ ڕاهێنەرە لاوەکەی شێروانە، کامەران عەلی، کە لەم هاوینەدا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانە کەلارییەکەی وەرگرت، لە شوێنی عادل عەلی ڕاهێنەری وەرزی ڕابردوو.

وەرزی نوێی خولی نایاب

  • تیروپشکی خول: بڕیارە سبەی یەکشەممە تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە ئەنجام بدرێت و خشتەی سەرجەم گەڕەکانی وەرزەکە بڵاو بکرێتەوە.
  • دەستپێکی خول: یەکەمین یاریی خولەکە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بە یاریی نێوان یانەکانی ئاكرێ و دەربەندیخان دەست پێدەکات.

ئیسماعیل عەلی ڕۆژنامە نوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

1 + 3 =
Powered by MathCaptcha