ڕۆژنامه‌ی سپۆرت-ی ئیسپانی پلانی یانه‌ی بارسێلۆنای که‌ته‌لۆنی ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت، دوای نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێریک گارسیا-ی به‌رگریکار، نۆره‌ی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فێران تۆرێس-ی هێرشبه‌ر دێت.

بارسێلۆنا پلانی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌کانی ئاشکرا ده‌کات
ڕۆژنامه‌ی “سپۆرت”ی ئیسپانی ڕایگه‌یاند، یانه‌ی بارسێلۆنای که‌ته‌لۆنی خاوه‌نی پلانێکی ڕوونه‌ بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌که‌، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌که‌ کار له‌سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێریک گارسیا-ی به‌رگریکار ته‌واو ده‌کات، ده‌ست ده‌کات به‌ دانوستاندن بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فێران تۆرێس-ی هێرشبه‌ر.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی بارسێلۆنا بۆ پارێزگاریکردن له‌ یاریزانه‌کانی و دڵنیاکردنه‌وه‌ له‌ مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر له‌ یانه‌که‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

26 − = 20
Powered by MathCaptcha