چوار یاریزان پاڵێوراوانی باشترینی هەفتەی چامپیۆنز لیگ!

هەفتەیەکی پڕ لە ورووژێنەری پاڵەوانێتیی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنز لیگ) بەڕێ کرا، کە تیایدا چەندین ئاستی ناوازە تۆمارکران. ئێستا، پێگەی فەرمی پاڵەوانێتییەکە چوار یاریزانی دیاریکردووە کە کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتی “باشترین یاریزانی هەفتە” دەکەن.

ئەم پاڵێوراوانە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەبوو لە بەدەستهێنانی بردنەوە گرنگەکانی یانەکانیان، کە ئەمانەن:
ئەستێرە درەوشاوەکان

  • ژولێس کۆندێ (بەرشەلۆنە): بەرگریکارە بەتواناکەی بەرشەلۆنە بوو بە سەرکردەی ڕاستەقینە و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەیەکی بەنرخ بە ئەنجامی (2-1) بەرامبەر فرانکفۆرت. نەک تەنها لە بەرگریدا جێی متمانە بوو، بەڵکو توانی بەشدارییەکی هێرشبردنیشی هەبێت و دوو گۆڵی تۆمارکرد!
  • مادویک (ئارسناڵ): یاریزانە خێراکەی ئارسناڵ ئاستێکی گەورەی پێشکەش کرد و پشکی شێری بەردەکەوێت لە بردنەوەی یانەی گەنەرز بەرامبەر کۆپنهاگن، کاتێک توانی بە تەنها دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
  • چارڵس دی کاتێلار (ئەتڵانتا): دی کاتێلار لە یارییەکەی ئەتڵانتا بەرامبەر چێڵسی درەوشایەوە. لە بردنەوەکەیان بە ئەنجامی (2-1)، ئەم یاریزانە بە هەموو شێوەیەک بەشدار بوو و توانی گۆڵێک تۆمار بکات، هاوکات ئەسیستێکیشی پێشکەش کرد.
  • ئۆسکار گلۆخ (ئەیاکس): یاریزانە گەنجەکەی ئەیاکس یەکێک بوو لە هۆکارەکانی یەکەمین بردنەوەی یانەکەی لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا. بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ، سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ تێکشکاندنی قەرەباغ بە ئەنجامی (4-2).

ئێستا تۆپی پێشکەش بە جەماوەرە، تا دیاری بکەن کامیان شایستەی بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە گەورەیە. ئاستی هەریەک لەم یاریزانانە لەم هەفتەیەدا جێی ستایش بوون، بەتایبەت ئەو ڕۆڵە هێرشبەرییەی کۆندێ، بەرگریکارەکەی بەرشەلۆنە، بینیی.

ئایا پێتوایە کێ ئەم خەڵاتە دەباتەوە؟ دەتوانیت بۆچوونی خۆت لە بەشی کۆمێنتەکان دەرببڕیت!

ئیسماعیل عەلی ڕۆژنامە نوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

8 + 1 =
Powered by MathCaptcha